تەرمی نۆ کەسی تر لە بەلەمە ژێر ئاوکەوتووەکەی ئیتاڵیا دۆزرانەوە
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی حوزەیرانی 2024، ئاژانسی هەواڵی ئانسای ئیتاڵی رایگەیاند، تەرمی نۆ کەسی تر لە بەلەمە ژێر ئاو کەوتووەکەی ئیتاڵیا دۆزرانەوە، تا ئێستاش 43 کۆچبەر بێ سەروشوێنن و 11 کۆچبەریش رزگارکراون.
ئاژانسی هەواڵی ئانسای ئیتاڵی ئەوەشی خستەڕوو، لەلایەن كەشتی دایلۆی پاسەوانی كەناراوەكانی ئیتاڵیا، ئەمڕۆ نۆ تەرمی دیكە دۆزرانەوە كە پەیوەندییان بە رووداوی نقومبوونی بەلەمەكەی ئاوی ئیتاڵیاوە هەیە.
ئاماژە بەوەشکراوە، تا ئێستا 17 تەرم لەلایەن پاسەوانی كەناراوەكانی ئیتاڵیاوە دۆزراونەتەوە لەكۆی زیاتر لە 60 كۆچبەر كە تا ئێستا بێ سەروشوێنن و 11 كۆچبەریش رزگاركراون كە بەشێكی زۆریان كوردی هەرێمی كوردستان و رۆژهەڵاتی كوردستانن.
بابهتی پهیوهندیدار