zhyr

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، سوپای ئیسرائیل لەغەززە ناکشێتەوە

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 ئەمڕۆ هەینی 21ی حوزەیرانی 2024، ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل لەغەززە ناکشێتەوە تا ئەو کاتەی بارمتەکان لەژێر دەستی حەماس دەردەهێنین جا بەمردووی بێت یاخود زیندووی بێت.

ئاماژەی بەوەشدا، "ئێمە و سوپاکەمان ئامادەییمان تێدانییە لە غەززە بکشێینەوە، تا ئەوکاتەی سەرجەم بارمتەکان لەبندەستی حەماس دەردەهێنین، جا چ بەمردووی بێت یاخود زیندووی".

سەررۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەوەشی خستۆتەڕوو، "ئەرکی ئێمەیە و پابەندین بە تەواوکردنی، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین ئەرکی دیکەشمان لەسەرشانە، بەڵام ئێستە باسیان لێوەناکەم و تیشکمان تەنها لەسەر لەناوبردنی حەماسە".

جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی 7ی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکوو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار