لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر پەرستگەیەکی جووەکان و کەنیسەیەک لە داگستان 8 کەس کوژران و 12 کەسیش برینداربوون

5 مانگ لەمەوپێش



هەوراز حوسێن

هاووڵاتی، سلێمانی

لە کۆماری داگستانی رووسیا ژمارەیەک چەکدار لە چەند شوێنێکی جیاواز بە هەڕەمەکی تەقە لە خەڵک دەکات و لانیکەم 8 کەس دەکوژێت.

هێرشەکە کراوەتە سەر کەنیسەیەکی ئۆرسۆدۆکس و پەرستگەیەکی جوو.

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 23-6-2024، وەزارەتی ناوخۆی کۆماری داگستان لە رووسیا رایگەیاند، ژمارەیەک چەکدار لە شارەکانی دێربێنت و مەخاکچکالا سێ هێرشیان کرد کە تێیدا 12 کەس برینداربوون و 6 ئەفسەری پۆلیس، پاسەوانێکی نیشتمانی و قەشەیەک کوژران و 12 هاووڵاتی دیکەش برینداربوون.

هێرشی سەر کەنیسەکە و پەرستگای جووەکان لە شاری دێربێنت روویانداوە و هێرشی سەر بنکەی پۆلیسەکانیش لە شاری مەخاچکالا کراوە.

بە گوێرەی ژمارەیەک شایەدحاڵ کە بە ئاژانسی رۆیتەرزیان گوتووە، پەرستگەی جووەکان و کەنیسەکەش ئاگریان گرتووە.

میدیای فەرمی رووسیا رایگەیاندووە، چوار لە تەقەکەرەکان دەستبەجێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رووسیاوە کوژراون.

باس لەوەشکراوە، هێرشەکە لەلایەن رزیکخراوێکی نێودەوڵەتی تیرۆرستییەوە ئەنجامدراوە؛ گومان دەکرێت رێکخراوی داعش بێت.

شاری دێربێنت کە پەرستگەی جووەکەی لێیە، دەکەوێتە باکووری هەرێمی قەفقاز لە رووسیا کە زۆرینە موسڵمانن، زۆرینەی جووەکانی داگستانیش لەو شارە نیشتەجێن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار