لە باخچەیەکی ئاژەڵانی فەرەنسا سێ گورگ هێرشدەکەنە سەر ژنێک
5 مانگ لەمەوپێش
هەوراز حوسێن
هاوڵاتی، سلێمانی
رۆژی یەکشەممە، سێ گورگ لە باخچەیەکی ئاژەڵانی فەرەنسا پەلاماری ژنێک دەدەن و بە سەختی برینداری دەکەن. بە گوێرەی بەرپرسانی باخچەکە ژنەکە سەرقاڵی وەرزشکردن بووە و نەیزانیوە کە چووەتە شوێنی ئازادی ئاژەڵەکان.
ماریڤۆن کایلیبۆت، بەڕێوبەری پۆلیسی ڤێرسای پاریس رایگەیاندووە، ژیانی ژنەکە لە مەترسیدایە و تاوەکو ئێستا نازانن هۆکاری کەوتنە ناو شوێنی گورگەکانەوە هەڵەی خۆی بووە یان نیشانەکانی ناو باخچەکە روون نەبوون.
ئەو ژنەی پەلاماردراوە بەدەم راکردن و وەرزشکردنەوە کەوتووەتە ناو شوێنی گورگەکانەوە و لە پڕ سێ گورگ پەلاماریانداوە.
گورگەکان گازیان لە مل، پووز و پشتی ژنەکە گرتووە. باخچەی ئاژەڵانی سۆیری دەکەوێتە 40 کیلۆمەتر رۆژئاوای پاریس، یەکێک لەو خزمەتگوزارییانەی پێشکێشی دەکات، شوێنی مانەوەی شەوانە کە لە پەنجەرەی ژوورەکەتەوە ئاژەڵەکان ببینیت.
نرخی یەک شەو مانەوە لە ژوورەکانی ئەو باجچە ئاژەڵانە لە نێوان 220 بۆ 760 یۆرۆدایە. تیمی فریاکەوتن هەر زوو دەگەنە شوێنی رووداوەکە و ژنەکە رزگاردەکەن و گورگەکان دووردەخەنەوە. لە دواتردا ژنەکە دەگەیێننە نەخۆشخانە بۆ چارەسەرکردن.