لاپەڕەی فەرمیی ویکیلیکس لە ئێکس: جولیان ئاسانج خاوەنی ماڵپەڕی ویکیلیکس ئازادکرا

5 مانگ لەمەوپێش



هەوراز حوسێن
هاوڵاتی، سلێمانی

جولیان ئاسانج، دامەزرێنەر و خاوەنی ماڵپەڕی ویکی لیکس، کە ماڵپەڕێکی تایبەت بە بڵاوکردنەوەی دۆسیە و زانیاریی دزەپێکراوی وڵاتانە رادەستی ئەمریکا کرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 25-6-2024، لە لاپەڕەی تایبەتی ماڵپەڕی ویکی لیکس بڵاوکرایەوە، جولیان ئاسانج لە دوای پێنج ساڵ دەستبەسەربوون لە زیندانێکی لەندەن ئازادکرا.

هەرچەندە باس لە ئازادکردنی دەکرێت، بەڵام ئاسانج رادەستی حکومەتی ئەمریکا کراوەتەوە و بڕیارە لە دورگەی ماریانای باکوور لە زەریای ئارام دادگایی بکرێت.

گەوایە ئاسانج رۆژی چوارشەممە دادگایی دەکرێت و پێشبینی دەکرێت دادگە ئەمریکییەکەش 5 ساڵ زیندانیکردن بەسەر ئاسانجدا بسەپێنێت.

بڕیارە دوای زیندانیکردنەکەی ئیدی بە تەواوی ئازادبکرێت و بگەڕێتەوە ئوسترالیا کە خۆی هاووڵاتی ئەوێیە.

ئەوە 14 ساڵە کەیسەکەی ئاسانج بە جیهان ئاشنایە کە زانیاریی نهێنی کە لای زۆرێک وەک هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لێکدەدرێتەوە بڵاوکردووەتەوە.

جولیان ئاسانج تەمەنی 52 ساڵە و یەکێکە لە داواکراوانی حکومەتی ئەمریکا. لە ساڵی 2010دا هەزاران بەڵگەنامەی نهێنیی ئەمریکای پەیوەست بە ناوەندە سەربازی و دیپلۆماسییەکانەوە بڵاوکردەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار