وەزیری بەرگری ئیسرائیل، نامانەوێت شەڕ دژی حیزبوڵا لە لوبنان بکەین

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ شەممە 29ی حوزەیرانی 2024، ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی رایگەیاند، یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت، ئیسرائیل نایەوێت شەڕ دژی حیزبوڵا لە لوبنان بکات، بەڵام سوپای ئیسرائیل ئامادەیە بۆ شەڕ.

یوئاڤ گالانت لە سەردانەکەی دوێنێیدا بۆ لای هێزەکانی نزیک سنووری باکووری ئیسرائیل و لوبنان رایگەیاند، "ئێمە کار لەسەر چارەیەکی سیاسی دەکەین ، ئەمە هەمیشە باشترین بژاردەیە، ئێمە بەدوای شەڕدا ناگەڕێین، بەڵام ئامادەین بۆ شەڕ".

ئەوەشی خستۆتەڕوو، "ئەگەر حیزبوڵا شەڕ هەڵبژێرێت، ئێمە دەزانین چی دەکەین، ئەگەر ئەوان ئاشتی هەڵبژێرن، ئێمە وەڵامی گونجاو دەدەینەوە".

لە سەرەتای شەڕی غەززەوە ڕۆژانە پێکدادان لە نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵا لە سەر سنووری ئیسرائیل و لوبنان ڕوودەدات.

نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ شەممە لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس، هۆشداریی دا کە ئەگەر ئیسرائیل دەستدرێژیی سەربازی بەرفراوان دەست پێ بکات، ئەمە دەبێتە هۆی هەڵگیرساندنی شەڕێکی وێرانکەر.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار