خەڵک لە سوودان لە تاو برسێتی گیا دەخۆن؛ 26 ملیۆن کەس برسین
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هەوراز حوسێن
هاوڵاتی، سلێمانی
رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ داوا دەکەن جیهان بە زووترین کات ئەو "برسیکردنە بە ئەنقەستەی" سوودا بووەستێنن.
باس لەوە دەکەن برسێتییەکی کارەساتبار رووی لە سوودان کردووە 40 ساڵە نەبینراوە.
بە گوێرەی راپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتووەکان، 755 هەزار کەس لە سوودان لەسەر لێواری لە برسا مردندان و رێکخراوی ئاسایشی خۆراکی یەکگرتوو دەڵێت، 26 ملیۆن کەس بە سەختی دووچاری بۆ خۆراکی بوونەتەوە.
بارێت ئەلیکساندەر، سەرۆکی بەرنامەی سەربازانی بەزەیی لە سوودان دەڵێت، هێشتا ئەو ئامارە کەمە و چاوەڕوان دەکرێت بەهۆی راوەدوونانی جوتیارانەوە لەلایەن هێزە چەکدارییەکانەوە لە ناوچە کشتووکاڵییەکان، برسێتی زیاتر ببێت.
ئیعتیزاز یوسف، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەهاناوەچوونی نێودەوڵەتی دەڵێت، لە سوودان خەڵک دەستیان بە خواردنی گیا کردووە و بە زووترین کات دەبینین کە خەڵک لە برسا دەمرن.
نەتەوەیەکگرتووەکان داوای کردووە 2 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار هاریکاریی مرۆیی بگەیێنرێتە دەست خەڵکی سوودان، بەڵام تاوەکو ئێستا 17٪ی ئەو بڕە دراوە.
شەڕی ناوخۆی سوودان هێشتا بەردەوامە و وڵاتەکانی دراوسێی بەوە تۆمەتباردەکرێن کە بە پێدانی جەنگ بە هێزە چەکدارییەکان ئاگر بە شەڕەکەدا دەکەن.
ئیمارات چەک دەدات بە هێزی پشتیوانی خێرا، بەرامبەر ئەوەی لە یەمەن هاریکاریی ئەبو زەبی دەکات.