پارتی راستڕۆکانی فەرەنسا هەڵبژاردنی پەرلەمانییان بردەوە و ماکرۆن دووچاری شکستی گەورە هات

5 مانگ لەمەوپێش



هەوراز حوسێن

هاوڵاتی، سلێمانی

هەڵبژاردنی پەرلەمانیی فەرەنسا کۆتاییهات و بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان پارتە راستڕۆکان یەکەمی فەرەنسان و هەرچی پارتەکەی ماکرۆن لە ریزبەندی سێیەمدان لە دوای چەپەکانەوە کە براوەی دووەمی دەنگەکانن.

رۆژی 30-6-2024، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانیی فەرەنسا بەڕێوەچوو، پارتی راستڕۆکان کە لە جەنگی جیهانی دووەمەوە زۆرینەی دەنگی فەرەنسایان نەبردووەتەوە، یەکەم بوون.

بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان دەنگەکان بەم جۆرەن.

پارتی بەرەی نیشتمانیی راستڕۆی دژە کۆچبەر، بە سەرۆکایەتی مارین لوپێن توانیویەتی 34٪ی دەنگەکان بباتەوە.

هاوپەیمانیی بەرەی نوێی گەل، بە سەرۆکایەتی ژان میلانشۆ 28.1٪ی دەنگەکانی بردووەتەوە و پارتی میانڕۆی ئیمانوێل ماکرۆن، ئینسێمبڵ توانیویەتی 20.3٪ی کورسییەکانی پەرلەمانی فەرەنسا بباتەوە.

بەشێک لە پارتە راستڕۆکانی دیکە کە هاوپەیمانی بەرەی نیشتمانی نەبوون، بەڵام هاوئاوازن، 10.2٪ی کورسییەکانی پەرلەمانی فەرەنسایان بردووەتەوە.

هەڵبژاردنەکە جارێ کۆتایی نەهاتووە و یەکشەممەی داهاتوو، 7ی تەمموزی ئەمساڵ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت.

یەکەم و دووەمی بەربژێری هەموو بازنەیەک و تەواوی ئەوانەش کە 12.5٪ یان زیاتری دەنگەکانی بازنەکەی خۆیان بەدەستهێناوە لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکەدا رکابەریی بۆ چوونە پەرلەمانی وڵاتەکە دەکەن.

ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمای فەرەنسا 577 کورسییە، بۆ ئەوەی هاوپەیمانێتییەک یان پارتێک بتوانێت پۆستی سەرۆکوەزیرانی وڵات بەدەستبێنێت، دەبێت 289 کورسی یان زیاتری پەرلەمان بباتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار