سوپای تورکیا لە عەفرین دەکشێتەوە و میلیشیا عەرەبەکان رێیان لێدەگرن
5 مانگ لەمەوپێش
هەوراز حوسێن
هاوڵاتی، سلێمانی
سوپای تورکیا لە بەشێک لە ناوچەکانی پارێزگای عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان کشایەوە و بڕیارە ئەو ناوچانە رادەستی رژێمی سووریا بکاتەوە.
رۆژی دووشەممە 1-7-2024، سوپای تورکیا لەو ناوچانەی لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا داگیریکردبوون کشایەوە.
ئەوەش دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو رێککەوتن لە نێوان رووسیا و سووریا کرا کە تورکیا لەو ناوچانە بکشێتەوە.
ئێستا خەڵکی ناڕازی بە رەچەڵەک عەرەب لە عەفرین خۆپێشاندان دەکەن و لە رێی سوپای تورکیا وەستاون کە ئەو ناوچانە بۆ رژێمەکەی بەشار ئەسەد جێنەهێڵن.
میلیشیاکانی کە تا ئێستا داردەستی تورکیابوون، هێرشیانکردووەتە سەر سوپای تورکیا و خەڵکی ناڕازیی عەرەب خۆپێشاندان دەکەن تاوەکو تورکیا عەفرین جێنەهێڵێ.
بەشێک لە خەڵک داوا دەکەن هێزە کوردییەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە بگەڕێتەوە ئەو ناوچانە، تاوەکو نەچنەوە ژێر سێبەریی رژێمی ئەسەد. تورکیا، سووریا و رووسیا رێککەوتوون کە تورکیا یەک دوای یەک ئەو ناوچانەی داگیریکردووە چۆڵبکات.