مقاوەمەی ئیسلامی عێراق: ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر لوبنان هێرشەکانمان بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق چڕدەکەینەوە

5 مانگ لەمەوپێش



هەوراز حوسێن

هاوڵاتی، سلێمانی

هێزە چەکدارەکانی مقاوەمەی ئیسلامی ئاگربەستیان دژی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق شکاند و دەڵێن، ئەگەر ئیسرائیل هێرشبکاتە سەر لوبنان، بە بەئامانجگرتنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق چڕدەکەنەوە.

راگەیێنراوی ئەو هێزە میلیشیایە دوای ئەوە دێت، لە ماوەی کەمتر لە دوو رۆژدا بەرپرسانیان لەبارەی بەرزبوونەوەی مەترسییەکانی دروستبوونی جەنگی نێوان ئیسرائیل و لوبنان کۆبوونەتەوە.

رۆژی دووشەممە 1-7-2024، مقاوەمەی ئیسلامی کە هێزێکی میلیشیای نزیک لە ئێرانە رایگەیاند، “لە وەڵامی دوژمنانی زایۆنی و ئەمریکی بۆ هەڵگیرساندنی جەنگ لەسەر لوبنان و بەرگرییە ئازاکەی، لە ئەگەری ئەنجامدانی ئەم هەڕەشانە هێرشەکانمان بۆ سەریان توند دەکەینەوە”.

لە ماوەی رابردوودا، چەکدارانی مقاوەمەی ئیسلامی هێرشی میدیاییان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق زیادکردووە.

باس لەوە دەکەن بە هەر جۆرێک کە پێویست بێت هەوڵیان دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکایە لە عێراق.

سەرچاوەیەکی عێراقی بە رۆژنامەی ئەخباری لوبنانیان گوتووە، هەزاران چەکداری میلیشیا جیاجیاکانی شیعە لە نێویاندا کەتایبی حیزبوڵا دەستیان بە مەشقی چڕ کردووە.

بە گوێرەی سەرچاوەکە، تەواوی مەشقەکان بە سەرپەرشتی ئێران دەکرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار