سەرچاوەیەکی مۆساد بۆ سی ئێن ئێن: ئیسرائیل و حەماس لەسەر لێواری رێککەوتنن

3 ڕۆژ لەمەوپێش



هەوراز حوسێن

هاوڵاتی، سلێمانی

بە گوێرەی سەرچاوەیەکی ئیسرائیل کە بە میدیای ئەمریکای راگەیاندووە، حەماس و سوپای ئیسرائیل لەسەر لێواری دروستکردنی چوارچێوەیەکی گفتووگۆن تاوەکو بگەنە ئاگربەست.

قسەکانی سەرچاوە ئیسرائیلییەکە لەکاتێکدایە، حەماس رایگەیاندووە، وەڵامێکی "ئەرێنی"ی پێشنیازێکی ئیسرائیلییان داوەتەوە.

لە شوێنێکی دیکەشدا ئاماژە بەوەدراوە، "هەندێک داواکاریمان بۆ ئاگربەست و چوونەدەرەوەی تەواوی هێزەکانی ئیسرائیل لە غەززە پێشکێشکردووە".

رێککەوتنەکە کە هێشتا کۆتایی نەهاتووە بەم جۆرەیە، بنیامین ناتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەبێت سەرەتا گڵۆپی سەوز بۆ چوونە ناو قۆناخێکی نوێی گفتووگۆ لەگەڵ حەماس هەڵبکات.

پاشان گفتووگۆ لەبارەی رێککەوتن لەسەر ئاشکراکردن پاشان ئازادکردنی دەستگیرکراوانی فەڵەستینی لەلایەن ئیسرائیلەوە لە بەرامبەر ئازادکردنی بارمتەکانی ئیسرائیل لەلای حەماس دەکرێت.

بەرپرسانی ئیسرائیل پێویستە پێش چوونە ناو گفتووگۆکانەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە و وەزیرەکانیان بە وردی تاووتوێی چوونە نێو گفتووگۆکان بکەن.

پێشبینی دەکرێت گفتووگۆی نێوان حەماس و ئیسرائیل کە بە نێوەندگیری میسر، قەتەر و ئەمریکا دەکرێت حەوت بۆ هەشت هەفتە بخایێنێت.

بە گوێرەی حەماس، لەلای ئەوانیشەوە ئیسماعیل هەنیە، رابەری بزوتنەوەی حەماس بۆ زیاتر لە دوو کاتژمێر لەگەڵ گفتووگۆکاران لە پەیوەندیدا بووە تاوەکو بەرەو "گەیشتن بە رێککەوتنێک" ئاڕاستەیان بکات.

ئەم بەرەوپێشچوونانە لە هەوڵدان بۆ گفتووگۆی زیاتر لە کاتێکدایە، شەقامی ئیسرائیلی لە حکومەتەکەیان بۆ هەوڵنەدان بۆ ئازادکردنی بارمتەکان توڕەن.

هۆشدارییان داوەتە حکومەت ئەگەر تەواوی هەوڵی خۆی بۆ گەیشتنە رێککەوتن نەدات، خۆپێشاندانی چەند ملیۆنی دەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار