سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا دەست لەکاردەکێشێتەوە

10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
گابریێل ئاتال، سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەرەنسا رایگەیاند "کە رۆژی دووشەممە دەست لەکار کێشانەوەکەم پێشکەش بە سەرۆکی کۆمار دەکەم".
رۆژی یەکشەممە 7ی تەمووزی 2024، گابریال ئاتال، سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، كه سبه‌ینێ نامه‌ی ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌ی راده‌ستی ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا، چه‌پڕه‌وكان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا.
لەم بارەیەوە، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، له‌وكاته‌ی كه ئه‌نجامی به‌رایی ئاماژه به پێشڕه‌ویی چه‌پڕه‌وه‌كان به‌سه‌ر هاوپه‌یمانی ماكرۆن و راستره‌وه‌كان ده‌ده‌ن، ئاتالی سه‌رۆك وه‌زیر رایگه‌یاندوه كه سبه‌ی به‌یانی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆمار ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاماده‌ییه‌شدا سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاندوه ئه‌گه‌ر ئه‌رك و فه‌رمانه‌كان ناچاری بكات، ئاماده‌یه له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه، به‌تایبه‌ت كه به‌منزیكانه یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیاد له فه‌ره‌نسا به‌رێوه‌ده‌چێت.
