رووسیا لە کیێڤ نەخۆشخانەیەکی منداڵانی کردە ئامانج بە دەیان کەس بوونە قوربانی

9 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هێزەکانی رووسیا 40 مووشەکیان ئاراستەی چوار ناوچەی شارى کیێڤ کرد و یەکێک لە شوێنانەی کراوەیە ئامانج نەخۆشخانەیەکی منداڵانە.
ئەمڕۆ دووشەممە 8ی حوزەیرانی 2024، ئیدارەی سەربازی کێیڤ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هێزەکانی رووسیا 40 مووشەکیان ئاراستەی چوار ناوچەی شارى کیێڤ کرد و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان 41 کەس بوونەتە قوربانی، کە 10 لەوانە گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، یەکێک لە شوێنانەی کە رووسیا کردوویەتییە ئامانج لە شاری کیێڤ نەخۆشخانەیەکی تایبەتە بە منداڵان کە ژمارەیەکی زۆر خەڵک لە ژێر داروپەردووی نەخۆشخانەکەدان.
ئەوەشی وتووە، “تائێستاش ژمارەی وردی قوربانییەکان نادیارە”، دەشڵێت، “لە ئێستادا هەمووان هاوکارن بۆ لابردنی داروپەردووەکە و دەرهێنانی ئەو کەسانەی لەژێر داروپەردووەکەدان".

بابهتی پهیوهندیدار