ژمارەیەک کۆچبەری کورد لە ئاوی ئیتاڵیاوە داوای بەهاناوەچوون دەکەن

9 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
چالاکوانێکی کورد لە ئەوروپا بڵای کردەوە، ژمارەیەک کۆچبەری کورد لە ئاوی ئیتالیا گیریان خواردووە و داوای بەهاناوەچوون دەکەن، دەشڵێت، ئەو کۆچبەرانە ژمارەیان 26 کەس دەبێت.
رەنج پشدەری چالاکەوانی کورد لە ئەوروپا سەبارەت بە گیرخواردنی چەندین کۆچبەری کورد لە ئاوەکانی ئیتاڵیا و داوای رزگار کردنیان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، ماوە چوار رۆژە 26 کۆچبەری کورد لە ئاوی ئیتاڵیا گیریان خواردووە و داوایی بەهاناوەچوون دەکەن،هەروەها داوا دەکەن هێزی دەریایی ئیتاڵیا بچێت بەهانایانەوە.
باس لەوەش دەکات، لەنێویان ئەو کۆچبەرە کوردانەی گیریان خواردووە ژن و منداڵ هەیە، ماوەی چوار رۆژیشە لەئاودان .
ئەو چالاکوانە دەشڵێت: دوای ئاگاداربوونمان لەبارو دۆخی ئەو کۆچبەرانە، پەیوەندیمان کرد بەرێخراوەکانی ئیتاڵیاو رۆت کرۆسی ئیتالی و هیزی کۆست گارد بۆ رزگارکردنیان، چاوەڕوان دەکرێت پاش کەمێکی تر رزگار بکرێن .
