ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماس رێككه‌وتن

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

جۆ بایدن دەڵێت، ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماس رێككه‌وتوون، له‌سه‌ر چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی بارمته‌كان.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 12ی تەمووزی 2014، جۆ بایدن سەرۆکی ‌ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا رایگەیاند سەرۆکی ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماسی فەلەستینی رێككه‌وتن، له‌سه‌ر چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی بارمته‌كان كه‌ شه‌ش هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر پێشكه‌شی کرد.

لەم بارەوە جۆ بایدن وتی، شه‌ش هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر چوارچێوه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌م بۆ چۆنیه‌تی گه‌یشتن به‌ ئاگربه‌ست و گه‌ڕانه‌وه‌ی بارمته‌كان بۆ ماڵه‌كانیان خسته‌ڕوو.

سەرۆکی ‌ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا كار ماوه‌ كه‌ ئه‌نجام بدرێن و ئه‌مانه‌ پرسگه‌لێكی ئاڵۆزن، به‌ڵام ئێستا ئیسرائیل و حه‌ماس له‌سه‌ر ئه‌م چوارچێوه‌یه‌ رێككه‌وتوون.

جۆبایدن جەختی لەوەشکردەوە،‌ تیمه‌كه‌م به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌چێت و بڕیارم داوه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نم.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار