فەرەنسا لە پلەی یەكەمدایە لە رێژەی بەشداری كردنی ژنان لە ریزەكانی سوپادا

4 مانگ لەمەوپێش



مەهران رەمەزان

هاوڵاتی، سلێمانی

سوپای فەرەنسا لە رووی بەشداری كردنی ژنان لە هێزە سەربازیەكانی ئەورووپادا لە پلەی یەكەمدایە و زۆرترین ژن بەشدارن لە ریزی هێزە سەربازیەكاندا.

ئەمڕۆ شەممە، 13ی تەمووزی 2024، وەزارەتی بەرگری فەرەنسا راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سوپای ئەو وڵاتە بۆتە یەکێک لەو سوپایانەی جیهان كە زۆرترین ژنی تێدایە و دەشڵێت، رێژەی 17%ی کارمەندانی سوپای فەرەنسا ژنن.

بەپێی راپۆرتەكە، سوپای فەرەنسا لە رووی بەشداری كردنی ژنان لە هێزە سەربازییەكانی ئەورووپادا لە پلەی یەكەمدایە و زۆرترین ژن بەشدارن لە ریزی هێزە سەربازییەكاندا و هاوکات لە سوپای ئەڵمانیا و بەریتانیا کە دوو وڵاتی گەورەی دیکەی ئەورووپان، رێژەی بەشداری ژنان لە سوپادا لە 13%یە.

بەپێی یەکێک لە دەرەنجامەکانی راپۆرتی کۆمەڵایەتی وەزارەتی بەرگری فەرەنسا کە لەلایەن بەشی سەرچاوە مرۆییەکانی وەزارەتی جەنگی ئەو وڵاتەوە ئامادەکراوە، رێژەی بەشداری ژنانی لە سوپای فەرەنسادا بۆ 17% زیادیکردوە و هەموو یەکە سەربازییەکان کاریگەری شێوازی بنەماكانی یەکسانی رەگەزییان لەسەرە، بە شێوەیەک کە 24%ی ئەوانەی لە تاقیکردنەوەکانی پێگەیاندنی ئەفسەراندا دەرچوون ژنن.

تیری بورخارت، سەرۆکی ئەرکانی سوپای فەرەنسا لەم بارەوە دەڵێت، ئەمڕۆ هیچ کارێک لە سوپادا نەماوە کە بۆ ژنان قەدەغە بێت، تەنانەت خزمەتکردن لە هێزی تایبەتدا، ژێر دەریاییە هێرشبەرەکان کە دوا جێگەبوون کە سەرجەمیان پیاون، لە دوای هاتنی ژێر دەریاییەکانی جۆری باراکودا لە ساڵی 2022ەوە بە رووی ژناندا کراونەتەوە، کە بۆ تیمی تێکەڵاو دیزاین کراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار