سه‌رۆكی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی: پەتایه‌كی نوێ له جیهاندا بڵاوده‌بێته‌وه
4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
تیدرۆس ئه‌دهانۆم دەڵێت، لە هه‌ر ساتێك بێت، په‌تایه‌كی نوێ له جیهاندا بڵاوده‌بێته‌وه.
تیدرۆس ئه‌دهانۆم سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، لەهەر ساتێکدا بێت پەتایەکی نوێ لە جیهاندا بڵاودەبێتەوە و بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایەش ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌مان به‌بیر ده‌هێنێته‌وه.
سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، هۆشداریی دا و وتی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌مان به‌بیر ده‌هێنێته‌وه‌و په‌تا نوێیه‌كه، كه ئه‌دهانۆم ناوی نه‌هێناوه، نزیكه و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: چاوه‌ڕیمان ناكات و هه‌ر كاتێك بێت بڵاوده‌وبێته‌وه".
جێگەی ئاماژەیە، قسەکانی تیدرۆس ئه‌دهانۆم سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی له‌كاتی به‌شداریكردنی له كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی راوێژی حكومیی نێوده‌وڵه‌تی بوو کە له شاری جنێف گرێ درابوو بۆ دانانی ره‌شنوسێك له‌سه‌ر چۆننێتیی خۆپاراستن له په‌تا.