دیمیترۆ بوهاتیوک: لە دەستپێکی شەڕەوە لەگەڵ رووسیا 42 هەزار هاوڵاتی لە ئۆکرانیا ونبوونە
4 مانگ لەمەوپێش
مەهران رەمەزان
هاوڵاتی، سلێمانی
لە شوباتی ساڵی 2022، رووسیا هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا، کە دەیان هەزار ئۆکرانی کوژران و ئاوارەبوون، هەروەها بەشێكی زۆریان بە زۆرەملێ گواسترانەوە بۆ خاکی رووسیا، نزیکەی یەک لەسەر پێنجی خاکی ئۆکرانیاش لەلایەن رووسیاوە داگیر کراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ی تەمووزی 2024، دیمیترۆ بوهاتیوک بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیایە، بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئۆکرانیا 'یوکرینفۆرم'ی راگەیاندووە، لە دەستپێکی شەڕەوە کە لە نێوان ئۆکرانیا و رووسیادا روویداوە 42 هەزار هاوڵاتی مەدەنی و سەربازی ونبوونە، دەشڵێت، لەوانەیە ژمارەکە بگاتە 51 هەزار کەس.
بوهاتیوک ئەوەشی خستۆتەڕوو، کۆی ژمارەی بێسەروشوێنەکان کەمی کردووە دوای ژماردنی هەزاران دیلی جەنگ لە لایەکی دیکەشەوە ناسینەوەی ئەو مردووانەی لە بەرەکانی شەڕدا دەدۆزرێنەوە.
باسی لەوەشکردووە، وەزارەتی بەرگری نمونەی بۆماوەیی لەو سەربازانە وەرناگرێت کە دەیاننێرن بۆ گۆڕەپانی جەنگ.