وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا: بایدن تووشی كۆرۆنا بووە
4 مانگ لەمەوپێش
مەهران رەمەزان
هاوڵاتی، سلێمانی
پزیشكی سەرۆكی ئەمریكا: جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا نیشانەکانی پەتای کۆڕۆنای تێدا دەرکەوەتوە و دوایی ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوتووە توشی پەتاکەبووە و پشکنینەکەی پۆزەتیڤ بووە.
كارین جان پییر، وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: بەگوێرەی ئەنجامی ئەو پشكنیانەی بۆ جۆ بایدن ئەنجامدراوە، دەركەوتووە تووشی پەتای كۆرۆنا بووە.
دەشڵێت، بەڵام نیشانەو لێكەوتەكانی پەتای کۆرۆناکە سوكن لە جەستەیدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، بایدن خۆی دادەبڕێت و بەردەوام دەبێت لە راپەڕاندنی تەواوی ئەركەكانی لەو ماوەیەدا.
لە بەیاننامەكەی كۆشكی سپی، لەزاری كیڤن ئۆكۆنور، بڵاویكردووەتەوە، بایدن نیشانەكانی وەك هەڵامەت و كۆكەی هەبووە، لەگەڵ تەنگەنەفەسی، بەهۆی ئەوەی هەستی نەكردووە بەرەو باشبوون دەچێت، پشكنینی بۆ كراوەو ئەنجامەكەی پۆزێتڤ دەرچووە، بەوهۆیەوە خۆی دابڕیوە.