بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر تەلئەڤیڤ کەسێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون

4 مانگ لەمەوپێش



مەهران رەمەزان

هاوڵاتی،سلێمانی

سوپای ئیسرائیل، بە درۆن هێرش کرایە سەر شاری تەلئەڤیڤ و بەهۆیەوە کوژراو بریندار هەیە.

ئەمڕۆ هەینی 19ی تەمووزی 2024، پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاند، بە درۆن هێرشکراوەتە سەر شاری تەلئەڤیڤ و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و سێکەسی دیکەش برینداربوون و بۆ نەخۆشخانە گوزراونەتەوە.

هەروەها مێدیاکانی ئیسرائیل لە زاری خەڵکی بڵاویانکردەوە، دەنگێکی بەهێزی تەقینەوەیەک لە شەقامی بن یەهودا تەلئەڤیڤی هەژاندووە.

پۆلیس ئیسرائیل لای خۆیانەوە دەڵێن، کە شوێنی تەقینەوەکەی داخستووە و تیمەکانی تەقەمەنی وێڕای لێکۆڵینەوە بەدوای پارچەی پاشماوەی تەقینەوەکەدا دەگەڕێن، هەرچەندە پێشتر سوپای ئیسرائیل رایگەیاندبوو، تەقینەوەکە بەهۆی هێرشی درۆنەوە بووە.

لەلایەن خۆیەوە یەحیا سەریع گوتەبێژی چەکداری گرووپی ئەنساروڵڵای حووسییەکانی یەمەن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووتەوە، لە هێرشێکی جۆریی و تایبەتدا ئەلئەڤیڤی ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج و دواتر چۆنێتی ئۆپراسیۆنە جۆرییەکە ئاشکرا دەکەن.

هاوکات، سوپای ئیسرائیل راشیگەیاندووە، بەر لە تەقینەوەکە لە سیستمی چاودێری ئاسمانییەوە هیچ تەنێکی نامۆیان بەدی نەکردووە کە ئاسمانی ئیسرائیلی بەزاندبێت تاوەکوو زەنگی هۆشیارکەرەوە لێبدات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار