مەزڵوم عەبدی: قەیرانی سوریا بەتوندوتیژی‌و شەڕ چارەسەر ناکرێت
4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە رایگەیاند، پشتیوانی له‌هەر هه‌وڵێك دەکەین بۆ گفتوگۆیەک کە دەبێتە هۆی وەستاندنی شەڕو گەیشتن بەچارەسەرێکی سیاسی بۆ قه‌یرانی سوریا.
ئەمڕۆ شەممە، 20ی تەمووزی 2024، مه‌زڵوم عه‌بدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات -هەسەدە- بەبۆنەی 12 ساڵەی “شۆڕشی 19ی تەمموز”، ئەو رۆژەی هێزەکانی حکومەتی سوریا لەشاره‌كانی کۆبانێی‌و جه‌زیرەو عەفرین له رۆژئاوای كوردستان دورخرانەوە و دواتر ئیدارەی خۆسەر دامه‌زرێنرا، مەزڵوم عەبدی وتارێکی ڤیدیۆیی لەماڵپەڕی هێزەکانی سوریای دیموکرات -هەسەدە- بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند، هێزەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و پێکهاتەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا بنه‌مای كاركردنی تایبه‌تیان هه‌یه‌و به‌یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كان ده‌كات.
مەزڵوم عەبدی دەڵێت، قەیرانی سوریا بەتوندوتیژی‌و شەڕ چارەسەر ناکرێت، "ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەکان و هەموو هێزەکان بەتورکیاشەوە، پشتیوانی له‌هەر هه‌وڵێك دەکەین بۆ گفتوگۆیەک کە دەبێتە هۆی وەستاندنی شەڕو گەیشتن بەچارەسەرێکی سیاسی بۆ قه‌یرانی سوریا.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، هێزەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و پێکهاتەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا بنه‌مای كاركردنی تایبه‌تیان هه‌یه و به‌یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كان ده‌كات، لەسەر ئەو بنه‌مایه‌ش، "پێویستە بەرەو دیالۆگ بڕۆین بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ قه‌یرانی سوریا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەوەی هەمووان هەست بەئاسودەیی‌و دڵنیایی بکەن، "هێزەکانمان له‌ئامادەیی ته‌واودان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هەموو جۆرە هێرشێک بۆ سەر ناوچەکانمان".
سه‌باره‌ت به‌و جوڵه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمیی‌و ناوچه‌كه ده‌درێت بۆ نزیكبونه‌وه له‌به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا، عه‌بدی ده‌ڵێت، نابێت له‌سه‌ر حیسابی گەل بێت.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه هه‌سه‌ده خاوه‌نی 100 هه‌زار شه‌ڕكه‌رن‌و نوێترین جۆرەکانی تەکنەلۆجیای سەربازیی له‌به‌رده‌ستیاندایه.