دۆناڵد ترەمپ: جۆ بایدن خراپترین سەرۆک بووە

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ی تەمووزی 2024، دۆناڵد ترەمپ لەبارەى کشانەوەى جۆ بایدن لە کێبرکێى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیى ئەمریکا رایگەیاند "جۆ بایدن خراپترین سەرۆک بووە لە مێژووی ئەمریکادا".

ئاماژەی نەوەشکردووە "شکستپێهێنانی کامالا هاریس زۆر ئاسانترە لە جۆ بایدن".

جێگەی ئاماژەیە، پێشتر دیموکراتەکان پێشنيازی چوار بەربژێريان کردبوو بۆ جێگرتنەوەی بایدن کە ئەوانيش پێکدێن لە کامالا هاريس، جێگری سەرۆکی ئێستا، ميشێل ئۆباما هاوسەری باراک ئۆباما، نانسی پيلۆسی، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەران،گاوین نیوزۆم، حاکمی کالیفۆرنیا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار