نرخی زێڕ بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەرزبووەوە

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 22ی تەموزی 2024، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا نرخی زێڕ بەرزبووەوە و یەک ئۆنسە زێڕ بە 2405 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

بەپێی وتەی بازرگانانی زێڕ و شارەزایانی ئابووری بێت کشانەوەی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بووە هۆی دابەزینی نرخی دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا.

هەروەها کایل رۆدا، شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکانی سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (کاپیتاڵ) رایگەیاندووە، "دابەزینی بەهای دۆلار و ناڕوونیی سیاسی لە ئەمەریکا، دەبنە هۆکار بۆ پاڵپشتی لە نرخی زێڕ".

بەپێی نوێترین راپرسییەکان، 97%ی بازرگانان پێیانوایە لە مانگی ئەیلوولدا بانکی ناوەندیی ئەمریکا سوودی بانکی کەم دەکاتەوە، کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمەریکا، خواست بۆ کڕینی زێڕ زیاد دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار