zhyr

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 81.14 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ی تەمووزی 2024، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 81.14 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دوای سێ رۆژ لە دابەزینی بەردەوام، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان نرخی نەوت بەرزبووەوە.

لە سێ رۆژی ڕابردوودا نەوتی خاوی برێنت 5٪ی بەهاکەی لەدەستداوە.   

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ بڵاوکردنەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە قەبارەی نەوتی کۆگاکراو دەگەڕێتەوە کە لەلایەن پەیمانگەی نەوتی ئەمریکاوە بڵاوکرانەوە و تێیدا دەرکەوتووە، قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لەو وڵاتە لە هەفتەی ڕابردوو کەمیکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار