کەشتییەک بە 300 سەرنشینەوە ژێرئاوکەوت
4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە کەناری مۆریتانیا کەشتییەک کە 300 سەرنشینی هەڵگرتبوو ژێر ئاوکەوت، لە ئەنجامدا 15 کەس خنکان و 150 کەسیش بێسەروشوێنن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی رایگەیاند، "ئەمڕۆ لە کەناری مۆریتانیا کەشتییەک کە 300 سەرنشینی تێدابووە ژێرئاوکەوتووە، لە ئەنجامدا 15 کەس خنکاون و زیاتر لە 150 کەسیش بێسەروشوێن بوون".
ڕێکخراوەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی مۆریتانیا 120 کەسیان ڕزگارکردووە، کە 10یان بەخێرایی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان، هاوکات هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی کەسە ونبووەکان.
بابهتی پهیوهندیدار