وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: دەستمان لە کوشتنی ئیسماعیل هەنییەدا نەبووە
4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە سەنگافوورە ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس بەشدارنەبوون و پێش کوشتنیشی ئاگادار نەکراونەتەوە.
دەشڵێت، مەحاڵە پێشبینی کاریگەرییەکانی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە بکەیت، بەڵام ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە پێویستە و ئەمەریکا کاری لەسەر دەکات.
جێگەی ئاماژەیە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە هێرشێکدا لە تارانی پایتەختی ئێران، ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس و پاسەوانێکی لە شوێنی مانەوەیان کوژران.
بابهتی پهیوهندیدار