نێچیرڤان بارزانی: خۆشحاڵم بە بینینی مەسعود پزیشکیان
4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تاران لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیان لە نووسینگەکەی لەگەڵیدا کۆبووەوە و دەڵێت، خۆشحاڵم بە بینینی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا نووسیویەتی، خۆشحاڵم بە بینینی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونی لە نووسینگەکەی.
دەشڵێت، چاوم لەوەیە پێکەوە کاربکەین بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران.
جێگەی ئاماژەیە، ئێواره‌ى ڕۆژی سێشه‌ممه 30ی تەمووزی 2024 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به ياوه‌ريى شاندێكى باڵا له تاران له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى ديكه‌ى وڵاتانى بانگهێشتكراو، به‌شداریى له ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونى مه‌سعود پزيشكيان، سه‌رۆكى ئێران‌دا كرد، كه له ئه‌نجوومه‌نى شوراى ئيسلامى به‌ڕێوه‌چوو.