زانیاری ورد سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل و هێرشەکانی سوپای داگیرکەر

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

١. ناوچەی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاب: ڕۆژی ٣١/٧ کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی دوای نیوەڕۆ هێزەکانی پاراستنی گەل بە بەکارهێنانی تاکتیکی قەناس بەدەستەکان، کامێرای چاودێری سەر بە داگیرکەری تورکیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی تێکشکاند.

لە ٣١/٧ کاتژمێر ٥:٢٠ خولەکی ئێوارە، شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد بە بەکارهێنانی تاکتیکی قەناس بەدەستەکان سەربازێکی داگیرکەریان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی کردە ئامانج و بە ئامانجگرتنەکە کوژرانی لێکەوتەوە.

ڕۆژی ٣١/٧، کاتژمێر ٠٨:١٠، ٠٨:٣٠، و ٦:٥٥ خلەک، هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی قورس بەرگرییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدیە کردە ئامانج و پێشبینیش دەکرا زیانیان پێگەیشتبێت.

ڕۆژی ٣١/٧، کاتژمێر ١١:٤٥ خولەکی شەو، هێزەکانی پاراستنی گەل دەستوەردانیان کرد لە جموجۆڵی هەلیکۆپتەرەکانی داگیرکەر، کە لە ئاسمانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهاردا دەسوڕانەوە.

ڕۆژی ١/٨، کاتژمێر ٠٠:١٠ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی قورس بنکەکانی سوپای داگیرکەریان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم کردە ئامانج، پێشبینیش دەکرا زیان بە بەرگرییەکانیان گەیشتبێت.

ڕۆژی ١/٨، کاتژمێر ٠٦:٥٦ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی لە چەند میحوەرێکەوە سەربازانی سوپای داگیرکەری تورکیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە سەرکەلی کردە ئامانج.

٢. هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بە بۆمبی قەدەغەکراو: لە ٣١/٧، داگیرکەران دووجار تونێلەکانی بەرخۆدانیان لە گۆڕەپانی گردی جودی بە بۆمبی قەدەغەکراو بۆردوومانکرد.

٣. سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا: ڕۆژانی ٣٠ و ٣١/٧، ناوچەکانی سنینە، لولان و شەهید شەریف لە خاکورکە ٨ جار بۆردوومانکران، ناوچەکانی ئارکنێ، دۆلا میران لە کاری ٣ جار بۆردوومانکران، ناوچەکانی بیشیلە و شیلازێ لە مەتینا ٥ جار بۆردوومانکران، ناوچەی گردی بەهار لە ڕۆژئاوای زاب ٢جار بۆردوومانکران، کە کۆی گشتی دەکات ١٨ هێرشی ئاسمانی.

١/٨/ ٢٠٢٤

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار