ئاڵوگۆڕێگی مێژوویی زیندانیکراوان لە نێوان ئەمەریکا و ڕووسیا دەکرێت

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ڕووسیا بە نێوەندگریی دەزگای هەواڵگریی تورکیا، لەگەڵ ئەمەریکا و چەند وڵاتێکی دیکەی ڕۆژئاوایی 26 دیلی نێوانیان ئاڵوگۆڕ دەکەن، ئەمە بە گەورەترین ئاڵوگۆڕی زیندانیکراوان لە نێوان ئەمەریکا و ڕووسیا دادەنرێت لە دوای شەڕی ساردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی ئابی 2024، ئەمەریکا شتڕاستیکردەوە پرۆسەیەکی ئاڵوگۆڕی مێژوویی زیندانیکراوان لەگەڵ ڕووسیا کراوە و لە ئەنجامدا هەردوو ڕۆژنامەنووس ئیڤان گێرشکۆڤیچ و ئەلسو کورماشێڤا و سەربازی پێشووی مارینز پۆڵ ویلان کە هاووڵاتی ئەمەریکایین لەگەڵ ڤلادیمێر کارا-مورزا کە دانیشتووی ئەمەریکایە ئازادکران.

بە گشتی ئەمەریکا ئازادکردنی 16 کەسی لەم ئاڵوگۆڕییە مسۆگەرکرد، لەوانە 5 هاوڵاتی ئەڵمانی و 7 هاوڵاتی ڕووسیای کە بە بێ پاساو زیندانیکرابوون، ئەمەش لە بەرامبەر 8 کەس کە لە ئەمەریکا و ئەڵمانیا و پۆڵەندا و نەرویژ و سلۆڤینسا دەستگیرکرابوون.

جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی لەم بارەیەوە ڕایگەیاند، "ئەم ئاڵوگۆڕییەی ئەمڕۆ مێژوویی دەبێت، لەوەتای شەڕی ساردەوە بەم شێوەیە ئەو ژمارە زیندانیکراوە ئازادنەکراوە. ئەمە سەرئەنجامی ئەو دانوستانە ئاڵۆز و قورسانەیە کە بە درێژایی چەند مانگ ئەنجامدراون".

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار