ئاوڵەی مەیموون هەڕەشە لە جیهان دەكات 

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی
 
بەهۆی زیاتر بوونی حاڵەتەكانی ئاوڵەی مەیموون لە جیهاندا، تەندروستی جیهانی ئامادەكاری دەكات بۆ ڕاگەیاندنی باری نائاسایی. 

 لە كۆماری كۆنگۆی دیموكرات ڕێژەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ئاوڵەی مەیموون زیادی كردووە، ئەمەش مەترسی گەورەی لەسەر تەندروستی جیهان دروستكردووە و پزیشكان هۆشداری دەدەن لە تەشەنەسەندنی.  

لە كۆماری كۆنگۆی دیموكرات تا ئێستا 511 كەس بە ئاوڵەی مەیموون مردون و زیاتر لە 14 هەزار حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون. 

لەوبارەیەوە، تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندرستی جیهانی ڕایگەیاند: ئاوڵەی مەیموون مەترسی لەسەر ملیۆنان كەس لە جیهاندا هەیە و ئامادەكاری دەكەین بۆ ڕاگەیاندنی  ڕووداوەكە وەك مەترسییەكی گەورە و حاڵەتی فریاگوزاری نێودەوڵەتی. 

ئاوڵەی مەیمون نەخۆشییەكی دەگمەنی ڤایرۆسیی گواستراوەیە و لەئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ و هەروەها لەمرۆڤەوە بۆ مرۆڤیش دەگوازرێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار