ژاپۆن هۆشداری بە هاوڵاتییانی دەدات لە ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێز

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئەوەی دوێنێ بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕى 7.1 پلەی ڕێختەر كەناراوەكانی باشووری ژاپۆنی هەژاند و بەهۆیەوە 8 كەس بریندار بوون، شارەزایانی ژاپۆنی هۆشدارییان دا لە ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزەیەكی دیكەی بەهێز.

ئەمڕۆ هەینی، 9ی ئابی 2024، فومیو كیشیدا سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن دوای هۆشداریدان لە ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزەیەكی دیکەى بەهێز، گەشتێكی بەرنامە بۆ داڕێژراوی بۆ ئاسیای ناوەڕاست هەڵوەشاندەوە.

جێگەی ئاماژەیە، دوای ئەو بوومەلەرزە وێرانكەرەی كە لە ساڵی 2011 ڕوویدا، ئەمە یەكەمجارە هۆشدارییەكی توندى هاوشێوە دەدرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار