لە بەریتانیا بكوژێكی كورد بەهۆی نەبوونی تەلەفیزیۆن لە ژوورەكەیدا، توڕە دەبێت و هێرش دەكاتە سەر ئەفسەرێکی نێو زیندان

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی/ بەریتانیا

ئامادەکردنی/ كاوە ڕەش

دادگای تاوانەكانی شاری  شەفێڵد لەبەریتانیا، گوێبیستی چیرۆكی ئەنجامدانی دەستدرێژیی و هێرشی زیندانی كراوێكی كورد بوو، بەناوی پێشەوا غەفور، بۆسەر كارمەندێكی ئافرەتی گرتوخانەكە، لەناو زینداندا.

پێشەوا غەفور،  ئێستا بەتاوانی كوشتنی گەنجێكی تەمەن حەڤدەساڵ بەچەقۆ ، لەكاتی شەڕ و ئاژاوەیەکدا لەشاری شەفێڵد  بەناوی محەمەد ئیقبال، لەمایسی ٢٠٢٣دا، لەزینداندایە، لە گرتوخانەی شارۆچكەی دۆنكاستەر

لە گێڕانەوەی چیرۆكەكەدا لەبەردەم دادوەر، كارمەندی لێكۆڵینەوە گوتی، تۆ لەناو زیندان زۆر توڕەبویت و هاوارت بەسەر كارمەندێكی گرتوخانەكەدا كردوە، لەبەرئەوەی تەلەفیزیۆنت نەبووە بۆ سەیركردن! كارمەندە ئافرەتەكەش چونكە بەباشی گوێی لێت نەبووەو  لێت تێنەگەیشتوە، هاتۆتە ژوورەوەو دەرگای لێكردویەتەوە، بەڵام تۆ بەتوندی پەلامارت داوەو شانت گرتووە، دواتر هاوارت بەسەرداكردووە كەپێت گوتووەتۆ بۆ حەز بەمن ناكەیت و تەلەفیزیۆنم بۆ دابین ناكەنكارمەندە ئافرەتەكە ویستویەتی خۆی لێت ڕزگاربكات و لەڕێگای ڕادیۆی بێ تەلەكەیەوە، داوای هاوكاری لەكارمەندەكانی دیكە كردووە، بەڵام تۆ دیسانەوە پەلامارت داوەو گرتوتە.

هەرلەدانیشتنی ئەو دادگایكردنەدا، کەلە ٨ی ئابی ٢٠٢٤ بەڕێوەچوو، داداگا گوێبیستی ئەوە بوو کەچۆن دواتر ئەفسەرێكی دیكەی نێو زیندان هاتووە بۆ هاوکاریی کردنی هاوڕێكەی، تاهەوڵ بدەن پێشەوا غەفوری تەمەن ٣١ ساڵ، بخەنەوە ناو ژوورەكەیی و دەرگای لەسەر دابخەن، بەڵام جارێكی دیكەش بەهەڕەشەو توندو تیژی و هاواركردن ویستویەتی پەلاماری هەردووك كارمەندەكە بدات. پێشەوا غەفور، دانیشتوی  جادەی بیرکێندەیڵ، وۆکلی، بووە لەشاری شەفێڵدی بەریتانیا، ئەو بەتاوانی كوشتنی هەرزەكارێكی تەمەن ١٧ساڵ  بەچەقۆ لەكاتی پێك هەڵپژان لەیەكێك لەڕێستۆرانتەكانی شەفێڵد، سزای ٧ساڵ زیندانی بۆبڕاوەتەوە و ئێستا لەگرتوخانەی شارۆچكەی دۆنكاستەر، زیندانی كراوە. جگە لەو تاوانە، پێشەوا تاوانبارە بەگێچەڵ و دەستدرێژیکردنە سەر کارمەندانی  گرتوخانەو فریاگوزاری. 

سەرباری سزای حەوت ساڵ زیندانی، كەبەتاوانی كوشتن و چەقۆكێشی بەسەریدا سەپاوە، دادوەر سزای چوار هەفتەی دیكەی بۆ زیادكردووە، بەهۆی مامەڵەی دەستدرێژیی و هێرشی توندوتیژی بۆسەر كارمەندانی گرتوخانەو فریاگوزاری.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار