سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی باری لە ناکاوی ڕاگەیاند
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
تێدرۆس ئەدهانۆم، سەرۆكی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا باری لەناكاو لە جیهاندا ڕاگەیاند بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ئاوڵەی مەیمون.
تێدرۆس ئەدهانۆم ڕایگەیاند، لیژنەی فریاگوزاریی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی كۆبوونەتەوە و بۆچوونی خۆیان لەبارەی ئاوڵەی مەیموونەوە پێیان ڕاگەیاندم، كە بارودۆخی لەناكاوی تەندروستیی جیهانی بەهۆی پەتای ئاوڵەی مەیمون ڕابگەیەنم، بۆیە منیش ئەو ئامۆژگارییەم قبوڵكرد.
دەشڵێت، مەترسی پەتای مەیمون بەشێكی زۆر وڵاتانی ئەفریقای هەراسان كردووە.
سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم نەخۆشییە زۆر زوو دەگوازرێتەوە و لە كاتی بڵاوبوونەوەی سەرەتاییدا لە كۆماری دیموكراتی كۆنگۆ لانیكەم 450 كەسی كوشت.
وتیشی: لە ئێستادا لە بەشێك لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا بڵاوبووەتەوە و زانایان نیگەرانن لە خێرایی بڵاوبوونەوەی جۆرێكی نوێ پەتاكە.