لە مەریخ سەرچاوەی ئاو دەدۆزرێتەوە

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئاژانسی ئاسمانیی ئەمریكا "ناسا" باس لە دۆزینەوەی سەرچاوەی ئاوی ژێرزەوی لە هەسارەی مەریخ دەكات، دەڵێت " لە ڕێی پشكنەرێكی تایبەتەوە بووە". 

پشكنەرەكەی ناسا لە ساڵی 2018 گەیشتووەتە مەریخ كە هەڵگری بومەلەرزەپێوەرێك بووە و بە ماوەی چوار ساڵ لەرزینەكانی بوومەلەرزە قووڵەكانی مەریخی تۆمار كردووە. لەگەڵ پێوانی ئەم لەرزینانە، توێژەران توانیویانە پێكهاتەی مەریخ بزانن كە یارمەتیدەر بووە بۆ گەیشتن بە سەرچاوە ئاوییەكان. 

ناسا هەمان تەكنیكەكانی دۆزینەوەی نەوت و گازی سەر زەوی بۆ دۆزینەوەی ئاو لە سەر مەریخ بەكار هێناوە.

وەك ناسا دەڵێت بەگوێرەی داتاكان سەرچاوەكانی ئاو لە قۆڵایی 10 بۆ 20 كیلۆمەتر لە ڕووی هەسارەی مەریخن، لە ڕابردووشدا ژمارەیەكی زۆر ڕووبار و گۆم لەم هەسارەیە هەبوون.  

هەرچەندە ئەمە یەكەمجارە سەرچاوەی ئاو لە مەریخ دەدۆزرێتەوە، بەڵام پێشتر هەندێك بەڵگە دۆزراونەتەوە، باس لە ئاوی بەستوو لە جەمسەرەكانی هەسارەی مەریخ دەكەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار