ئەمریکا و قەتەر و میسر ڕاگەندراوێکیان بڵاوکردەوە

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ هەینی، 16ی ئابی 2024، ئەمریکا و قەتەر و میسر ڕاگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، پێشنیازی ئەمریكا بۆ گەیشتن بە ئاگربەستی خێرا ڕێخۆشكەرە و لەم هەفتەیەدا جارێكی دیكە كۆدەبنەوە.

لە ڕاگەندراوەکەشدا هاتووە، لە ڕۆژانى داهاتوودا کار لەسەر چۆنییەتى جێبەجێکردنى پێشنیازەکانى ئاگربەست دەکەن، پێشنیازەکەى ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ئاگربەستێکى خێرا لە غەززە ڕێگەخۆشکەرە.

دەشڵێن، بەرپرسانى باڵایان لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا جارێکى دیکە لە قاهیرە کۆدەبنەوە.

لە ڕاگەندراوەکەشدا باسلەوەکراوە، پاڵپشتی میسر و قەتەر، واشنتن پێشنیازێكی پێشكەشكردووە كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی مەوداكان و لەگەڵ ئەوەی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا دایناوە و بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشدا دەگونجێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار