لە ماوەی 10 مانگدا 110 هەزار هاوڵاتی لە باشووری لوبنان ئاوارەبوون

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە تا ئەمڕۆ 110 هەزار کەس لە باشووری لوبنان ئاوارەبوون، منداڵانیش ڕێژەی 35%ی ئەو ئاوارانە پێکدەهێنن.

ئەمڕۆ شەممە، 17ی ئابی 2014، نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی – ئۆچا لە ڕاگەندراوێکدا ڕایگەیاند، بەهۆی پێکدادانە بەردەوامەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و حزبوڵاوە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە تا ئەمڕۆ 110 هەزار هاوڵاتی لە باشووری لوبنان ئاوارەبوون.

لە ڕاگەندروەکەشدا هاتووە، بەهۆی پێکدادانە بەردەوامەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و حزبوڵاوە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە تا ئەمڕۆ 110 هەزار کەس لە باشووری لوبنان ئاوارەبوون، منداڵانیش ڕێژەی 35%ی ئەو ئاوارانە پێکدەهێنن.

نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی – ئۆچا لە بەشێکیتری ڕاگەندراوەکەدا ئەوەی خستۆتەڕوو، لە ئێستادا 150 هەزار کەس لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری لوبنان نیشتەجێن و 23%ی ئەوانەش بەدەست نەبوونی ئاسایشی خۆراکەوە دەناڵێنن.

دەشڵێن، ئەو کەسانەی لە بۆردوومانەکانی ئیسرائیل و حزبوڵادا زیانیان بەرکەوتووە تا کۆتایی ئەمساڵ پێویستیان بە 110 ملیۆن دۆلار هاوکاری دەبێت تاوەکو قەرەبوویان بکرێتەوە و پێدوایستی تەواویان بۆ دابین بکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار