باری نائاسایی لە پێنج ویلایەتی تورکیا ڕاگەیەندرا

10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری کشتوکاڵی تورکیا بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە چەند دارستانێک باری نائاسایی لە پێنج ویلایەتی وڵاتەکەی تا ١٥ی ئەیلول ڕاگەیاند.
ئیبراهیم یومەکلی، وەزیری کشتوکاڵی تورکیا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پێنج ئاگری گەورە لە پێنج ویلایەتی تورکیا کەوتووەتەوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بەردەوامن لە هەوڵەکان بۆ کونترۆڵکردنی ئاگرەکان.
وتیشی: ئاگرەکانی ئۆدمیش لە ئیزمیر و پارێزگای دیدیم ئایدین لە ڕۆژئاوای وڵات کۆنترۆڵکراون، بەڵام هێشتا ئاگرەکە لە مانیسا، بۆلو، ئیزمیر، ئایدین، قەرەبوک و موغلا بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە کوژێنەوە لە ناوچەی گۆینوک لە ویلایەتی بۆلو لە باکووری ڕۆژئاوای وڵات ڕووبەڕووی کێشە بوونەتەوە و ڕەنگە ئاگرەکە بۆ ماوەیەک بەم شێوەیە بەردەوام بێت.
لەکۆتایدا وتی: دەبێت هاوڵاتیان تا یەکشەممەی داهاتوو زۆر وریا بین، هەروەها باری لەناکاو لەو پێنج ویلایەتە تا ١٥ی ئەیلولی داهاتوو ڕادەگەیەنن، چونکە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و بوونی بای بەهێز بووتە هۆی تەشەنەسەندی ئاگرەکە.
