نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوەدا ڕیکۆردێکی دیکە تۆمار دەکات
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نرخی یەک ئۆنسە زێر لە بۆرسەکانی جیهان، بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و گەیشتە دوو هەزار و 507 دۆلار، ئەمەش بەرزترین ئاستە لە مێژوودا تۆمار کرابێت.
بەرزبوونەوەی ئاستی کڕینی زێڕ لەلایەن بانکە ناوەندییەکانی جیهان و هەڵکشانی زیاتری گرژییە سیاسییەکان بووەنەتە هۆی ئەوەی نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوام بێت.
هەروەها خاوبوونەوەی ئابووریی و کەمبوونەوەی هەلیکار لە ئەمریکا کاریگەریی لە سەر بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ هەیە، چونکە لەم حاڵەتەدا بازرگانان پەنا دەبەن بۆ کڕینی زێڕ.
نرخی زێڕ لە بۆرسەی هەولێر بەم شێوەیەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24=605,000 مسقاڵێک
زێڕی عەیارە 22=555,000 مسقاڵێک
زێڕی عەیارە 21=530,000 مسقاڵێک
زێڕی عەیارە 18=455,000
بابهتی پهیوهندیدار