لێکۆڵینەوەیەکی ئەمریکی: کۆتای هاوینی ئەم ساڵ کۆڤید 19 سەرهەڵدەداتەوە
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
CNN Healthلە 16ی ئابی 2024، بڵاوى كردۆتەوە، ئەو توێژینەوەیانەی کە لەلایەن تیمی تەندروستی ئەمریکاوە ئەنجامدراون دەیسەلمێنن، پێشبینی دەکرێت کۆڤید-19 لەم هاوینەدا سەرهەڵبداتەوە ،كه لە ڕێگەی ئاوی پیسەوە لە ڕۆژئاوای ئەمریکا دەست به بڵاو بوونەوە دەکات و پاشان لە وڵاتانی دیکە بەردەوام دەبێت.
سەنتەری خۆپارێزى نەخۆشيیەکان لە ئەمریکا، دوای لێکۆڵینەوەکان کە لەسەر کۆڤید -19 کردوویانە، دڵنیامان دەكەنەوە لەوەی کۆڤید لەم هاوینەدا، لە مانگي ئاب یان ئەیلولدا سەرهەڵدەداتەوە بە کاریگەری لاوەکی زیاتر لە کۆڤیدی ساڵى 2021.
دکتۆر جۆناسان یۆدەر، جێگری بەڕێوەبەری پرۆگرامی چاودێریى ئاوی پیسی CDC وتی: “شەپۆلی ئەمساڵی کۆڤید-19 خێراتر و کاریگەرتر دەبێت لە ساڵی 2021 ، کە لە کۆتایی مانگی ئاب و سەرەتای مانگی ئەیلولدا ڕوویدا”.
ئەم شەپۆلەى کۆڤید لە ڕێگەی ئاوی پیسەوە بە هەوادا بڵاو دەبێتەوە. هەر لەبەر ئەمەشە تیمی تەندروستی ئەمەریکا داوا لە خەڵک دەکات لەمڕۆوە ڕێگاكانى خۆپاراستن جێ بە جێ بكەن و ماسکی دەموچاو و پاککەرەوەی هەوا بەکاربهێنن.
دکتۆر مارلین وۆڵف، یاریدەدەری مامۆستای تەندروستی ژینگەیی و تەندروستیى گشتی لە زانکۆی ئیمۆری و بەڕێوەبەری پرۆگرام لە کۆمپانیای Wastewater SCAN جەختی لەوە کردەوە، "ئێمە لە ئێستادا لە سەدا سەدی نمونەکانمان لەسەر SARS-CoV-2 لە سەرتاسەری وڵاتدا دەستنیشان دەکەین."