کورتهێنانی بودجەی ئەمریکا بەرزترین ئاست تۆماردەکات
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کورتهێنانی بودجەی ئەمریکا لەسەردەمی جۆ بایدندا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، لە مێژووی وڵاتەکەدا هاوشێوەی نەبووە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڵاویکردەوە:، کورتهێنانی بودجە لە وڵاتەکەیان گەیشتووەتە 6.6 ترلیۆن دۆلار، ئەوەش گەورەترین کورتهێنانە کە لە مێژووی وڵاتەکەدا تۆمارکرابێت.
لەسەردەمی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، کورتهێنانی بودجەی وڵاتەکە بەرزترین ئاستی تۆماکردووە، لە کاتێکدا لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە هەمان شێوە قەبارەی کورتهێنان ریکۆردی نوێی شکاند و گەیشتە 5.6 ترلیۆن دۆلار. کاتێک پەتای کۆرۆنا بەرۆکی ئەمریکای گرت.
ئەمریکا ئەو قەبارە گەورە کورتهێنانە بە قەرز پڕدەکاتەوە، لەکاتێکدا ئەویش ئاستی مێژوویی تۆمارکردووە و بۆ سەرووی 35 ترلیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە.
ساڵ لە دوای ساڵ، قەبارەی کورتهێنانی بودجەی ئەمریکا و قەرزەکانی فراوان دەبێت، تەنیا لەسەردەمی باراک ئۆباما نەبێت، کە توانی لە ماوەی 100 ساڵی رابردوویدا بۆ یەکەمجار،کورتهێنانی بودجە بۆ 2.2 ترلیۆن دۆلار کەم بکاتەوە.