تابلۆیەکی مێخی تەمەن چوار هەزار ساڵەى عێراقى لە ئینگلتەرا دۆزرایە ​​​​​​​

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

Archeology Magazine : لە سەرەتای مانگی ئابدا تیمی مۆزەخانەکانی لەندەن، لە یەکێک لە مۆزەخانەکانی لەندەندا تابلۆیەكى عێراقى ٤ هەزار ساڵیان دۆزیوەتەوە.

تابلۆكه چوار هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ڕێی جوڵەی سێبەرەکانەوە بەكارهێنراوه بۆ دياركردنی کاتی شەو و ماوەی مانگگیران و خۆر گیران و پێشبینیکردنی نیشانەکانی جەنگ لە سیپارى کۆندا، کە دەکاته عێراقى سەردەمی ئێستا.

ئەندرۆ جۆرج، مامۆستای ئیمێریتۆس لە زانکۆی لەندەن ساڵی ٢٠١٦, ڕایگەیاندووە کە ئەم شوێنەوارانە زیاتر لە ١٠٠ ساڵە لە مۆزەخانەی بەریتانیادا هەڵگیراون. كه توێژەران ڕوونیان کردووەتەوە، پاشاکانی بابل ڕاوێژکاریان هەبووە چاودێری ئاسمانی شەویان کردووە بۆ ئاگاداربوون لە ڕووداو و پێشهاتەکانی داهاتوو.

توێژەری سەربەخۆ جونکۆ تانیۆگۆچی: له ڕێى بارودۆخی ئاسمانی شەوەوه توانراوه پێشبینییه هەڕەشەئامێزەكان لەبەرچاو بگیرێت، هەروەها توانراوه لێکۆڵینەوەی زیاتر بکرێت له سەر بنەماى ئەو پێشبينيانه كاتى ڕێوڕەسمه ئاینییەکان دیاری بكرێت يان هەڵبووەشێندرێنەوه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار