دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، بوو بە هێمای بەرخۆدانی ژنانی هیندستان

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوابەدوای دەستدرێژی و کوشتنی ژنە پزیشکێکی تەمەن ٣١ ساڵ لە شاری کەلکەتا، پزیشکان و پسپۆڕانی هیندستان لە ڕۆژی شەممە 19ی ئابەوە دەستیان بە مانگرتنی بەرفراوان کردووە وەک هێمای ناڕەزایەتی.

ئەو پزیشکە ڕاهێنراوە هەفتەی ڕابردوو لە زانکۆیەکی پزیشکیدا لەکاتی پشوودان لە نێوان دوو شەفتدا دەستدرێژی کراوەتە سەر و کوژراوە. ئەم ڕووداوە بوو بە هۆی دروستبوونی ناڕەزایەتی و ڕێپێوان لە سەرانسەری هیندستان. خۆپیشاندەران بە ئیلهام وەرگرتن لە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" (Jin,Jiyan,Azadî) کە لە ڕاپەڕینی سەرتاسەری ساڵی 2022 لە ئێران دەنگی دایەوە، دژایەتی خۆیان بۆ کردەوە دژە فێمینیستەکان لە هیندستان دەربڕی.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، پزیشکەکان ڕایانگەیاندووە، بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر واز لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی  فریاگوزاری دەهێنن، پێشبینیش دەکرێت زیاتر لە ملیۆنێک پزیشک بەشداری مانگرتنەکە بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار