کۆنگرەی دیموکراتەکان لە ئەمریکا دەستیپێکرد
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ڕۆژی دووشەممە، 19-8-2024، کۆنگرەی دیموکراتەکانی ئەمریکا دەستیپێکرد، تا ڕۆژی پێنجشەممە، 22-8-2024، بەردەوام دەبێت.
لە ڕۆژی یەکەمدا، کامالا هاریس بە فەرمی وەک کاندیدی دیموکراتەکان دەستنیشان کرا.
بایدن وتارێکی ماڵئاوایی پێشکەش کرد و وتی مەشخەکە ڕادەستی هاریس دەکات و وەک خۆبەخشێک کاری بۆ دەکات.
گرنگترین دیمەنی ڕۆژی یەکەمی کۆنگرەکە ئەو کاتە بوو کە بایدن چووە سەر ستەیج.
فرمێسک لە چاویدا قەتیس مابوون، کچەکەی چووە سەر ستەیج و لە باوشی گرت.
ئامادەبووان ئەو بانەرە شینانەیان بەرز کردەوە کە لە سەر نووسرا بوو "ئێمە جۆ-مان خۆش دەوێت".
بۆ ماوەی چوار خولەک بایدن-یان چەپڵەڕێزان کرد و درووشمی "سوپاس جۆ، سوپاس، جۆ"یان دەوتەوە.
بایدن سەرۆکی ئەمریکا و کاندیدی دیموکراتەکان، بەڵام خۆی لە کاندیدی کشاندەوە و هاریس جێگەی گرتەوە.
ڕۆژی 5-11-2024 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت و هاریس و ترەمپ کێبڕکێی یەکدی دەکەن.