بۆچی ژنەکەی ئەبوبەکر بەغدادی حوکمی لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
BBC: لە ڕێکەوتی ٧/١٠/ ٢٠٢٤دا، دادگای دادوەری عێراق، بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ هاوسەری (ئەبوبەکر بەغداد)ی سەرکردەی پێشووی داعش دەرکرد، بەهۆی دەستبەسەرکردنی ژنانی ئێزیدییەوە.
بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆ ناسنامەی ئەو ئافرەتە بە ناوی (ئەسما محەمەد)ەوە، کە ناسراوە بە (ئوم حودەیفە)، ئاشکرا دەکات.
لە ساڵی دا٢٠١٩، دوای چەند مانگێک لە شکستی سەربازی گروپی تیرۆرستی داعش لە عێراق، هێزەکانی ئەمریکا بە ڕێنوێنی هەندێک لە ئەندامانی خێزانەکەی هەڵیانکوتایە سەر ئەو شوێنەی کە بەغدادی خۆی لێ حەشاردابوو، لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا.
بەڵام بەغدادی پشتێنێکی بۆمبڕێژکراوی تەقاندەوە لەو تونێلەدا کە تێیدا خۆی شاردبوویەوە و خۆی و دوو منداڵی کوشت، لەکاتێکدا دووان لە هاوسەرەکانی بەهۆی دەستڕێژی هێزەکانی ئەمریکاوە کوژران.
نەتەوە یەکگرتووەکان: بەڵگەی ڕوون و قەناعەتپێکەریان لەبەردەستدایە کە داعش کۆمەڵکوژی و چەندین تاوانی نێودەوڵەتی دیکەی لە دژی ئێزیدییەکان ئەنجامداوە، کە ئەندامەکانیان پێشنیاری ئەوەیان بۆ کراوە یان دەبێت دینەکەیان بگۆڕن، یاخود مردن هەڵبژێرن. ئێزیدییەکان کە لەلایەن ئەندامانی ڕێکخراوی داعشەوە ڕفێندران و دەستدرێژییان کراوەتەسەر، داوای یاسایی مەدەنییان لە عێراق تۆمارکرد و (ئوم حودەیفە)یان تۆمەتبار کرد بەوەی هاوکار لە ڕفاندن و بەکۆیلەکردنی سێکسی کچان و ژنانی ئێزیدییەکاندا کردووە.