هیندستان ڤاکسینی ئاوڵەی مەیموون دەدۆزێتەوە

3 مانگ لەمەوپێش



هاووڵاتی 

پەیمانگایەکی هیندی کار لەسەر پەرەپێدانی ڤاکسینی ئاوڵەی مەیموون دەکات و هەوڵدەدات تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەست بێت.

ئادار پوناوەڵا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پەیمانگای سیرۆمی هیندستان (SII) ڕایگەیاند:دامەزراوەکەمان کە بە یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی پەرەپێدەرانی ڤاکسین دادەنرێت لە هیندستان، کار لەسەر پەرەپێدانی ڤاکسینێکی دژە ئاوڵەی مەیموون دەکات، بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ ڤاکسینەکە ئامادە بێت.

ئادار وتیشی: بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخەی کە لە جیهاندا بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون ڕاگەیەنراوە، دەستمانکردووە بە پەرەپێدانی ڤاکسینێک دژی ئەم نەخۆشییە، هیوادارین بەدرێژایی ساڵ هەواڵی ئەرێنی زیاترمان هەبێت. لەلایەن خۆشیەوە، ڕامان گەنگا، بەڕێوەبەری بە وەکالەت لە پەیمانگای توێژینەوەی ئایدز لە هیندستان، ڕایگەیاند: ئەو ڤاکسینانەی لە ئێستادا بەردەستن دژی ئاوڵەی مەیموون کاریگەرییان 80%ە، بۆیە دەتوانرێت بە کاریگەر هەژمار بکرێن، بەڵام پێویست بە کوتانی بە کۆمەڵی خەڵک دژی نەخۆشییەکە ناکات.

نەخۆشی "ئاوڵەی مەیموون" یان ئەوەی بە mpox ناسراوە، نەخۆشییەکە بەهۆی ڤایرۆسێکەوە دروست دەبێت، لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێتەوە، نیشانەکانی بریتین لە پەڵە و برینی پێست، تا، سەرئێشە، ئازاری ماسولکە و جومگەکان، لاوازی و ئاوسانی گرێ لیمفاویەکان

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار