کوردێک دەچێتە سەر مانگ
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
گەنجێکی کوردی پاش ئەوەی ئاڵای کوردستانی بردە سەر چیای ئەڤەرێست ، باسی لەوە کردوە ، دەیەوێت یەکەم کورد بێت ئاڵای کوردستان لەسەر مانگ هەڵبکات.
دادڤان عیسمەت کە لە ئێستادا لە لە ئیماراتی یەکگرتوی عەرەبی نیشتەجێیە، خەڵکی شاری زاخۆیە، بیر لەوە دەکاتەوە، کە ئاڵای کوردستان بباتە سەر مانگ و بۆ ئەو مەبەستەش گرێبەستێکی بەبەهای زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی کە خاوانداێتیەکەی بۆ ئیلۆن مەسک دەگەڕێتەوە واژۆ کردوە. بڕیارە بۆ چەند ڕۆژێک لەسەر مانگ بمێنێتەوە ، کۆمپانیا ئەمریکیەکە سەرجەم پێویستیەکانی بۆ دابین دەکات.
دادڤان دەڵێت:دەمەوێت یەکەم کوردبم ئاڵای کوردستان ببمە سەر مانگ ، ئەوە خولیایی منداڵیمە
بابهتی پهیوهندیدار