پەنابەرێکی سووری لە هێرشێکی تیرۆریستیدا لە ئەڵمانیا سێ کەس دەکوژێت

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

 

پەنابەرێکی بە ڕەچەڵەک سوری بە چەقۆ هێرشێکی تیرۆرستی دەکاتە سەر یانزە کەس، دواتر خۆی ڕادەستی پۆلیس دەکات.

پۆلیسی ئەڵمانیا لە دوسلدۆرف، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، پیاوێکی عەرەبی بەرەچەڵەک سووری تەمەن 26 ساڵ، کە لە ئەڵمانیا پەنابەرە، خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە و دانی بەوە داناوە لە فێستیڤاڵێکی گەورەدا بە چەقۆ هێرشی کردوە سەر یانزە کەس، کە لە ئاکام دا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و و هەشت کەسی دیکە بریندار بوون.

داواکاری گشتی ئەڵمانیا و پۆلیسی دوسلدۆرف لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاندووە، "لە ئێستادا لەژێر لێکۆڵینەوەی چڕ لە ڕووداوەکە دەکریت، بۆ ئەو مەبەستەش چەند کەسێک دەسگیر کراون".

 شایەنی باسە ئەم پیاوە پەنابەرێکی سورییە و بەتەنها لە شوقەیەکی یەک ژووردا دەژی و لە چێشتخانەیەکی بچووکدا کاری پاککەرەوە دەکات، و لێکۆڵینەوەکان بۆ زانینی هۆکاری ئەنجامدانی ئەو تاوانە بەردەوامن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار