ئەپڵ ئایفۆن ١٦ دەخاتە بازاڕەوە

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمپانیای ئەپڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا وادەی خستنەبازاڕی ئایفۆن ١٦ و تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکەی بڵاوکردەوە.

کۆمپانیای ئەپڵ وادەی خستنەبازاڕی ئایفۆن ١٦ی لە ڕۆژی ٩ی ئەیلوول ڕاگەیاند لە مەراسیمێکدا بە ناوی “It’s Glowtime” بە شێوەی ئۆنلاین و ڕووبەڕوو.

پێشبینی دەکرێت تایبەتمەندی مۆبایلە نوێیەکەی ئەپڵ بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد- AI بێت تێیدا، کە تایبەتمەندی سیری هەیە و لە ڕێگەیەوە دەتوانێت وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە سەبارەت بە خشتەی کارەکەت و چی لە ئیمەیڵەکەتدا هەیە و کەی گەشتی کەسە ئازیزەکەت دەنیشێتەوە.

پێشتر ئایفۆن ١٥ پرۆ ماکس  لە هەندێک تایبەتمەندی زیرەکی دەستکرد سوودمەند دەبوون، بەڵام مۆبایلە نوێیەکەی ئەپڵ بەتەواوی پشت بە زیرەکی دەستکرد دەبەستێت، هەر بۆیە پێشبینی دەکرێت بەراورد بە مۆبایلەکانی پێشتر نرخەکەی گران تر بێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار