لە ساڵی 2024 دا چارەنووسی 618کەسی ونبوو لە عێراق خرایەڕوو

3 مانگ لەمەوپێش



هاووڵاتی

ئەمڕۆ 30ی ئابی 2024 لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور ڕایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 618 حاڵەتی بێسەروشوێنبوونیان لە عێراق تۆمارکردووە.

کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور،لە یادی ڕۆژی جیهانیی بێسەروشوێنەکاندا ڕایگەیاند، “لە عێراق، خەڵکێکی زۆر لە خولە جیاوازەکانی ململانێکاندا دیارنەماون و بێشومار کەسانیش بێسەروشوێنن”.

لە کەسانی ونبوو لە ماوەی مانگی یەک تا حوزەیرانی 2024. ڕێکخراوەکە داوای لە هەموو دەسەڵاتداران کردووە میکانیزم و سەرچاوەکان بۆ ئەم ئەرکە بەهێزتر بکەن، ڕێزگرتن لە مردووەکان مسۆگەر بکەن و ئەو زانیاری و پاڵپشتییە پێشکەش بە خێزانەکان بکەن کە پێویستیانە بۆ چارەسەرکردنی نادڵنیاییەکانیان.

بەپێی ئاماری لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور، لەمساڵدا چارەنووس و شوێنی 208 کەسی بێسەروشوێن دیاری کراوە. و لە ساڵی ڕابردوو، ئەو لیژنەیە زیاتر لە هەزار و 500 حاڵەتی دیارنەمانی تۆمارکرد و چارەنووسی 361 حاڵەتی دیارنەمانییان دۆزییەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار