پزیشکانی ددان هۆشداری دەدەن لە بەکارهێنانی هەویری سپیکردنەوەی ددان

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

هەرچەندە ژمارەیەکی زۆر خەڵک لە جیهاندا بە ڕێگەیەکی ئاسان دەزانن بۆ بەدەستهێنانی زەردەخەنەیەکی درەوشاوە، بەڵام پسپۆڕانی پزیشکی ددان هۆشداری دەدەن لە دەرئەنجامە نەرێنییەکانی بەکارهێنانی مەعجونی سپیکردنەوەی ددان.

دکتۆر هیس فرایزەر پزیشکی نەشتەرگەری ددانی ئوسترالی لە کلینیکی ڕیفکیندێنتاڵ لە نیویۆرک هۆشداریدا، مەعجونی سپیکردنەوەی ددان "ددانەکانت سپی ناکاتەوە، بەڵکو لاوازیان دەکات.” ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێکهاتە بڕینەکانی دەبێتە هۆی لاوازبوونی ددان و زەردتر و هەستیارتری دەکات".

کۆمەڵەی پزیشکی ددانی ئەمریکی (ADA)، پێشنیاری ئەوە دەکات کە پێش ئەوەی هەر بەرهەمێکی سپیکردنەوەی ددان تاقی بکەیتەوە لەگەڵ پزیشکی ددان قسە بکەیت، چونکە دەبێتە هۆی هەستیاری بۆ ددان و دەرئەنجامەکانی زیانبەخش دەبن

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار